مەکتەبی سیاسی یەکێتی پاڵپشتی لە بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Aug 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەێندراوێکی لە سەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە پاڵپشتی لەو هەنگاوانە دەکرێت کە لە بواری چاکسازیدا نراون و پێویستە بەردەوامیش بێت.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە سەر چاکسازی حزبی و حکومی و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق وتووێژ کراوە.

ڕاگەێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بڕیارەکانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانیی بە سەرمایەیەکی مەعنەوی بۆ سیاسەتی ئەم حزبە لە پێناو خزمەت گەیاندن بە کۆمەڵانی خەڵک ناو بردووە./.