موسەنا ئەمین: پارتی داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات و موقتەدا سەدریش ڕەنگە لە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان پاشگەز ببێتەوە.
موسەنا ئەمین لە وتووێژێکدا جەختیکردەوە کە بچووککردنەوەی بازنەی هەڵبژاردنەکان خزمەت بە دیمۆکراسی ناکات بەڵکوو تەنیا خزمەت بە تایفەگەری و بنەماڵە و عەشیرەتگەری دەکات، هەروەها خزمەتە بە حیزبە گەورەکان کە دەتوانن پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە ئاراستەیەکی دیاریکراودا ببەن.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەوڵی بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات و ئەمەش تێکچوونی سەرەتاییترین ڕێکەوتنی نێوانیانە لە گەڵ یەکێتی و هەوڵدانە بۆ واقیعێکی سیاسی جیاواز.
موسەنا ئەمین وتی کە ئەم هەوڵەی پارتی نوێ نییە و پێشتریش هەوڵی بۆ داوە بەڵام ڕەنگە ئەمجارە شکست نەهێنێت./.
تێبينيێك بنێرە: