بافڵ تاڵەبانی دەڵێت لێخۆشبوون نییە
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە موڵکی هیچ گرووپ و بەرژەوەندیخوازێک نییە و ڕێگا نادرێت مێژووی پڕ لە سەروەری یەکێتی لەکەدار بکرێت.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر وتی: یەکێتی چەند هەنگاوێکی بە ئاراستەی یەکڕیزیدا ناوە و گۆڕانکارییەکان لە پێناو پاراستنی شکۆی یەکێتی و پازێزگاریکردنی بووە.
وتیشی کە یەکێتی موڵکی هیچ گرووپ و کەسێکی بەرژەوەندیخواز نییە و جارێکی دیکە نابێتە قوربانی مەرامە تایبەت و بەرژەوەندییە کەسییەکان.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتی کە ئەوانەی لە ڕابردوودا ئەم کارەیان کردووە نابەخشرێن و ڕادەستی دادگا دەکرێن./.
تێبينيێك بنێرە: