ئیسرائیل: لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بۆ دژایەتی ئێران دەبینە هاوپەیمان
(0) /
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند کە دەیەوێت لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە دژی ئێران هاوپەیمانییەکی هاوبەش پێک بێنێت.
نەفتالی بێنت وتی کە ئیسرائیل دژی هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و هەروەها وتووێژەکان لە گەڵ فەڵەستینییەکان.
ناوبراو وتی کە سەبارەت بە ئێران ستراتیژێکی نوێ پەیرەو دەکەین و ئەویش نزیکبوونەوە لە وڵاتانی عەرەبییە، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە دژی پلانی ناوەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئێرانن./.
تێبينيێك بنێرە: