بۆریس جۆنسۆن: درێژە بە وتووێژەکانمان لە گەڵ تاڵیبان دەدەین

(0) / / ئەورووپا / بۆریس جۆنسۆن


Aug 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە بە دڵنیاییەوە هیچ ڕێگایەک بۆ پەیوەندی نێوان داعش و تاڵیبان نییە و ئێمەش لە وتووێژەکانمان لە گەڵ گرووپی تاڵیبان بەردەوام دەبین.

بۆریس جۆنسۆن وتی کە تاڵیبان هیچ دۆستایەتییەکی لە گەڵ باڵی خۆراسانی داعش نییە کە بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵی لە ئەستۆ گرتووە.

ناوبراو وتی کە تاڵیبان ئەگەر پەیوەندیی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاو دەوێت دەبێت موڵەتی چوونە دەرەوە بە خەڵکی ئەفغانستان بدات./.