کەجەکە بۆ پارتی: هێرشەکەی کەمپی قادیا کاری تورکیایە نەک ئێمە

(0) / / كوردستان / کەجەکە


Aug 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارکردنی گەریلاکانی پەکەکە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی کەمپی قادیا لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە هیچ بنەمایەکی نییە و شێوازی تەقینەوەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە کراوە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی پارتی دەیانەوێت ئێمە وەک ئەنجامدەری ئەو تەقینەوەیە پیشان بدەن.

ڕاشیگەیاندووە کە پارتی دەیەوێت ئەوە پیشان بدات کە ڕووداوەکە پەیوەندیی بە تورکیاوە نییە کە کاری هەمیشەییەتی./.