قوباد تاڵەبانی لە کەرکوکەوە هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی پارتی

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Sep 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە شاری کەرکوکەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی دەستپێکرد و سیاسەتەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشی بە هەڵە و سەرکێشی ناو برد.

قوباد تاڵەبانی ڕۆژی پێنج شەممە 9 ی ئەیلول لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی کوردستانی کۆتایی بە ئیدارەی ئێستای خۆسەپێنی کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی نوێ دێنێت.

ناوبراو وتی کە هەندێک لایەن لە خەمی بنەماڵەیەک و عەشیرەتێک و کۆمەڵێک کەسدان بەڵام هاوپەیمانی کوردستان وەک ئەو لایەنانە نییە کە زوو هەڵدەچن و زوو لە سەر حیسانی خەڵک کۆڵ دەدەن.

قوباد تاڵەبانی وتی کە لایەنی دیکە هەیە کە بڕوای بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ بەغدا نییە و هەر کات بێت سەرکێشی سیاسی دەست پێدەکەنەوە و کەرکوک و کوردستان دەخەنەوە بەر مەترسی.

ڕاشیگەیاند کە لایەن هەیە کە دانوستانیش لە گەڵ حکومەتی عێراق بۆ پۆستەکانی بەغدا دەکات نەک لە پێناو مووچە و بودجە و خۆشگوزەرانی خەڵک و سەقامگیری کوردستان./.