ڕافائیل گروسی لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە

(0) / / ئەورووپا / ڕافائیل گروسی


Sep 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە سەردانێکدا بۆ تاران لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە.

ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.

گروسی بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بە پرسی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا سەردانی تارانی کردووە.

ئەم سەردانە پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە سەبارەت بە دۆسیەی ئێران./.