ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ 7 جار هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

(0) / / كوردستان / ئومێد خۆشناو


Sep 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو، حەوتەم هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە لە ماوەی ئەمساڵ.

ئومێد خۆشناو وتی کە ئەمە حەوتەمین هێرشی تیرۆریستییە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ماوەی ئەمساڵدا.

ناوبراو وتی کە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو وەک ئەوانەی پێشوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە کە خۆشبەختانە سەرەڕای گەورەبوونی درۆنەکان کە هێزەکانی هاوپەیمانانیان کردبووە ئامانج، ئەو هێرشەش پووچەڵکرایەوە و هیچ زیانێکی گیانیی بە دواوە نەبوو.

ئومێد خۆشناو هێرشەکانی سەر هەولێری بۆ بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان گەڕاندەوە و وتی کە دەبێت ڕێکەوتنە ئەمنییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ باشترکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت بەڵام بە داخەوە بەغدا بە پێی پێویست بە دەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانەوە نەهاتووە./.