پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت

(0) / / كوردستان / ئیمارات ئومێد خۆشناو کوردستان


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەرهەمی پەتاتەی ناوخۆیی هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ 650 هەزار تەن پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە، لە کاتێکدا کە بەکارهێنانی ناوخۆیی تەنیا 100 هەزار تەنە و دەکرێت هەناردەی دەرەوە بکرێت.
ناوبراو وتی کە هیوادارین هەناردەی کوردستان تەنیا پەتاتە نەبێت و بەرهەمەکانی دیکەش هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێن.
بڕیارە 5 هەزار تەن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات بکرێت. ساڵی ڕابردووش هەناری کوردستان بۆ یەکەم جار هەناردەی ئیمارات کرا.