بڕیارێکی ئەمریکا سعوودیەی نیگەران کردووە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Sep 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە کشانەوەی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی لە سعوودیە، بەرپرسانی ڕیازی نیگەران کردووە.

لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە ئەو بڕیارەی ئەمریکا بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی سعوودیە لە سەر بەڵێنە سەربازی و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

چەند وێنەیەکی ئاسمانی لەو ڕاپۆرتەدا بڵاو بووەتەوە کە پیشان دەدەن شوێنی جێگیربوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە بنکەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتانی سعوودیە خاڵییە.

بڕیارەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ کشانەوەی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی هاوکاتە لە گەڵ بڕیاری گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی دیکەی ئاسیا لە پێناو ستراتیژی ڕوبەڕوبونەوەی چین.

پێشتر سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ سعوودیە هەڵوەشایەوە بەڵام بەرپرسانی ڕیاز ئاماژەیان بەوە نەداوە کە ئایا هەڵوەشانەوەی ئەو سەردانە پەیوەندی بە کشانەوەی پاتریۆتەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان هەبووە یان نە./.