هاوپەیمانی فەتح: مووچەی مانگانە بۆ خێزانەکانی عێراق دابین دەکەین

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی


Sep 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە زیادکردنی 30 هەزار میلاک بۆ ڕیزەکانیان ژمارەی هێزەکانی گەیاندووەتە نزیک 200 هەزار کەس.

ئەحمەد ئەسەدی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە ئەمریکا لە عێراق دەکەینەوە دەرەوە.

ناوبراو وتی کە ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە 200 هەزار کەس نزیک بووەتەوە و دەرکردنی ئەمریکییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ وەک دەسکەوتی ئەم هێزانە دادەنرێت.

ئەسەدی سەبارەت بە پلانی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وتی کە نزیکەی 400 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنین و مووچەی مانگانەش بۆ خێزانەکانی عێراق دابین دەکەین./.