پۆمپیۆ لە سەر هێرشەکەی ئەمریکا لە سوریا هاتە دەنگ

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە ئاسمانییەکەی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی کە هیوادارین دەشت و بیابانەکانی بۆردومان نەکردبێت.

مایک پۆمپیۆ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت هەڕەشەکانی سەر ئەمریکای کردبێتە ئامانج، واشنتن دەبێت ڕێگری لە هێرشەکان بکات، ئیدارەی پێشوو بە دەیان جار ئەمەی کردووە.

ناوبراو وتی کە من نازانم ئەو هێرشە چی کردووەتە ئامانج، هیوادارم دەشت و بیابانەکانی سوریای بۆردومان نەکردبێت.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دیسانەوە هێرشی کردە سەر تاران و وتی کە دەبێت لە هەر شوێنێک ڕێگری لە هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکە بکەین./.