ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا کێ بوو؟
(0) /
ڕۆژی هەینی بەرپرسێکی پەکەکە لە شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.
یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە بووە کە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کوژرا.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1957 ی شاری قەرس و ماوەیەکە بە هۆی کێشەی تەندرووستییەوە هاتووەتە شاری سلێمانی و ماوەی 15 ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە.
یاسین بولوت ساڵی 1991 لە تورکیا چووەتە دەرەوە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: