ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی سێ وڵاتی عەرەبی دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Sep 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو سەردانی سێ وڵاتی عەرەبی دەکات.

بە پێی ئەو هەواڵە، بڕیارە سالیوان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات و میسر بکات.

ئەو سێ وڵاتە بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە دادەنرێن بەڵام لەم خولەی سەرۆکایەتی جۆبایدن لە چەندین دۆسیەدا پەیوەندییەکانیان لە گەڵ واشنتن سارد بووەتەوە.

سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بۆ سعوودیە هەڵوەشایەوە./.