هۆشیار زێباری: پێشمەرگە بۆ کەرکوک ناگەڕێتەوە
(0) /
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکانی دیکە ناگەڕێنەوە.
ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند کە لە نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا ڕێکەوتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکی حیزبە کوردییەکان لەو ناوچانە کراوە.
زێباری وتی کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، حیزبە کوردییەکان و کاندیدەکانی ئەوان لە نووسینگە و بارەگاکانی خۆیان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کەڵک وەردەگرن.
وتیشی کە ڕێکەوتنەکە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ناگرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: