بافڵ تاڵەبانی مەترسییەکی گەورە لە سەر هەرێم ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Sep 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی لە سەر ڕەوشی بادینانەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئازادی و ڕەخنە زیانی بۆ دیمۆکراسی و ناوبانگی هەرێم نابێت بەڵکوو ئەوەی ئەزموونی کوردستانی لەکەدار کردووە، زیندانیکردن و کپکردنی بیروڕای جیاواز و دەستوەردانە لە دەسەڵاتی دادوەری و سیناریۆ و تۆمەت درووستکردنە بە ناوی دادگاکانەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە گیراوانی بادینان لە بەرامبەر وتنی ڕاستی و داکۆکی لە مافی گشتی زیندانی کراون.

ناوبراو وتی کە لە دەڤەری بادینان ئازادییەکانی خەڵک بەرتەسککراوە و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی لە سەر دەربڕینی بۆچوونەکانیان، وتنی ڕاستی و داکۆکی لە مافی گشتی زیندانی دەکرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لە سەر دەدرێت.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە لە دۆخی ئازادی ڕادەربڕین و کاری میدیایی لە دەڤەری بادینان نیگەرانە.

وتیشی کە داوامان کردووە کۆتایی بەم بارودۆخە نائاساییەی بادینان بهێندرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت دادگاکان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێن و حیزب بڕیار لە سەر ئەم دۆسیانە بدات./.