قوباد تاڵەبانی لە سەر پارتی سوێندێک دەخوات
(0) /
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان سوێندی خواردووە کە پارتی ئەو ڕۆژە بە چاوی خۆی نابینێت کە ببێتە ئاغا و کوێخا بە سەر خەڵکی کوردستانەوە.
قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی هاوپەیمانی کوردستان لە گەرمیان وتی کە دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ کاریگەرەکان وەک ئەوەیە کە ناڕاستەوخۆ خەڵک دەنگ بە پارتی بدات.
ناوبراو ڕووی کردە لایەنگرانی هاوپەیمانی کوردستان و وتی کە ئایا پێتان خۆشە پارتی ببێتە ئاغا و کوێخا بە سەر خەڵکەوە، سوێند بە خوا پارتی ئەو ڕۆژە بە چاوی خۆی نابینێت کە لە بەغدا و هەرێمیش قسە هەر قسەی خۆی بێت./.
تێبينيێك بنێرە: