پارتی وەڵامی سوێندەکەی قوباد تاڵەبانی دایەوە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Sep 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سوێندی ئەوەی خوارد کە پارتی قەد ئەو ڕۆژە نابینێت کە ببێتە ئاغا و گەورە بە سەر خەڵکی کوردستانەوە و لە هەرێم و بەغدا قسە هەر قسەی خۆی بێت، پارتی یەکەم کاردانەوەی خۆیی لە سەر ئەو هەڵوێستە پیشاندا.

هێڤیدار ئەحمەد کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە سەر فراکسیۆنی پارتی، بە سوێنددێک وەڵامی سوێندەکەی قوباد تاڵەبانی دایەوە و وتی کە سوێند بە خوا پارتی هەر گەورە دەبێت و ئەوەش دژایەتی پارتی بکات گەورە نابێت./.