ئامانجی تەرخانکردنی یەک ملیۆن دۆلارەکەی بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Sep 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەک ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو ماڵە کوردانەی خورماتوو تەرخانکردن کە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر خانووەکانیان سووتاون و ڕووخێندران.

مەلا کەریم شوکر بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە کاتی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری کەرکوک و خستنەڕووی داواکارییەکانی خەڵکی خورماتوو، ڕاستەوخۆ بڕیاریدا بە تەرخانکردنی یەک ملیۆن دۆلار بە 10 قۆناغ بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووی ئەو ماڵە کوردانەی کە خانووەکانیان سووتێنران یان ڕووخێنران یان زیانیان بەرکەوتووە بە هۆی دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر.

ناوبراو وتی کە لێژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە تا ئیش و کارەکان دەست پێبکات./.