ڕۆیتەرز: ئێران هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ ئاژانسی وزەی ناوەکی کردووە

(0) / / ئاسیا / ئێران


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕایگەیاندووە کە دەستی بە نامەیەک گەیشتووە کە تێیدا ئێران هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی هەڵوێستی دژ بە تارانی واشنتن لە لایەن ئەندامانەوە بەرەوپێش ببرێت، کۆتایی بە ڕێکەوتنەکەی ئەم دواییەی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ئێران هەڕەشەی کۆتایی هێنان بەو ڕێکەوتنەی کردووە کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ تاران واژۆی لە سەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، ئێران نامەکەی بۆ وڵاتانی دیکەش ناردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە دژی ئەم وڵاتە بڕیار بدرێت بە واتای کۆتایی هاتنی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت.

ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دەیەوێت بڕیارێک لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە دژی ئێران دەربکرێت کە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە و بڕیار و چالاکییەکانی ئەم دواییەی بە نیگەرانی و هەڕەشە ناو ببات./.