ئەمریکا: هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە

(0) / / ئەمەریکا / هەسەدە


Oct 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا دەمێننەوە.

جێسیکا مکنولتی وتی کە تاکە ئامانجی ئەمریکا لە سوریا تێکشکاندنی داعشە و واشنتن بە تەواوی پابەندە بەو شەڕە و بەردەوامی بە بوونی هێزەکانی لە ناوچەی تەنەف لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە کارکردنی لە گەڵ هاوبەشە خۆجێییەکان بە تایبەت هەسەدە بەردەوام دەبێت./.