قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکەم هەنگاومان بۆ یەکڕیزی ناوە
(0) /
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە پاش دەنگدان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق وتی: دەنگدان ئەرکی خۆمانە بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆمان هەڵبژێرین تا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژە بە جیاوازییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی ئەمجارە بەراورد بە خولەکانی پێشوو، وتی: بەشێک لە کێشەکانی ئێمە لە بەغدایە و دەبێت لەوێ نوێنەری بەهێزمان هەبێت تا کێشەکان چارەسەر بکەین.
وتیشی کە لە بەغدا پێویست بە یەکڕیزی و داکۆکیکردن لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان هەیە.
تاڵەبانی وتی کە یەکەم هەنگاو بۆ یەکڕیزی لە ناو یەکێتی و بە هاوپەیمانی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نرا./.
تێبينيێك بنێرە: