ئێران لە سەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل هۆشداری بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەدات
(0) /
باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و ڕایگەیاندووە کە لە چەندین مانگی ڕابردوو هەڕەشە و لێدوانەکانی بەرپرسانی تەل ئەبیب لە دژی ئێران و بە تایبەت پلانە ناوەکییەکەی ڕووی لە زیادبوون کردووە.
مەجید تەخت ڕەوانچی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی سەر ئێران لە بوارە جیاجیاکان و لە هەر کاتێکدا دەکەن.
ئەو بەرپرسەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بەرپرسی هێرشە تیرۆریستییەکان لە دژی پلانی ناوەکی ئەم وڵاتە بووە./.
تێبينيێك بنێرە: