هۆشیار زێباری شێوازی حکومەتی داهاتووی عێراقی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Oct 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە دانوستانی ڕاستەقینە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوی عێراق لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات.

هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنی کەناڵی شەرقیەدا وتی کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق لە پاکترینی هەڵبژاردنەکان لە ڕووی دادگەری و ئازادییەوە بووە.

ناوبراو وتی کە باشترە ئەوانەی سکاڵایان هەیە یان ناڕەزان لە ئەنجامەکان، تەنیا ڕێگای یاسایی بگرنەبەر و خۆیان لە هەر توندووتیژی و بارگرژییەک بە دوور بگرن.

زێباری بە ئاماژە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سەر ئاستی عێراق، وتی کە لە هەرێمی کوردستانیش ئەو ئەندام پەرلەمانانەی پێشوو کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوون شکستیان هێنا.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی کە حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی بە سەر ئەوی دیکەدا بسەپێنێت و هەمووان پێویستە بە پێی سازان بەشداریی تێدا بکەن./.