وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
(0) /
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە سعوودیە و قەتەر.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا هاتووە کە لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەم هەفتەیەدا سەردانی سعوودیە و قەتەر دەکات.
بەیاننامەکە دەڵێت کە پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و ڕێکەوتنە بازرگانییەکان لە گەڵ ئەوان بە گرنگترین ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دادەنرێت.
تراس کە پێشتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووە، لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و قەتەر کۆدەبێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: