لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک دەستنیشان کرا

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی ئەو حیزبە لە کەرکوک کرا.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕەوەند مەلا مەحمودی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی حیزبەکەی لە کەرکوک دەستنیشان کردووە.

بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی حیزبەکەی داوای دوو مانگ موڵەت و دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە کردبوو./.