بافڵ تاڵەبانی چی لە سەر دۆخی ئێستای حیزبەکەی دەڵێت؟
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆخی ناوخۆیی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە یەکێتی لە بەردەم گۆڕانکاری ڕیشەیی حیزبیدایە و کارەکان بە پێی پەیرەو و هەڤاڵێتی ڕێکدەخرێنەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق، ڕایگەیاند کە دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە و ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر سەقامگیری سیاسی و داهاتووی حکومەتی نوێ دەبێت، هەر بۆیە تاکە ڕێگا و چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و ڕەزامەندی هەموو لایەک، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش و بە پێی ڕێکەوتنە.
ناوبراو وتی کە وەک یەکێتی لە هەوڵی پێکهێنانی کۆدەنگی نیشتمانین لە سەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک هێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لە مافەکان بکەین و بەشدار بین لە بڕیار و بەڕێوەبردنی عێراق.
هاوسەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە ناوخۆی حیزبەکەشی وتی: یەکێتی لە بەردەم گۆڕانکاری ڕیشەییدایە و بە پێی پەیرەو و هەڤاڵێتی کارەکان ڕێک دەخرێنەوە و زیاتر گرنگی بە هێزی گەنجان دەدرێت و ئەوان لە بەرەی پێشەوە دەبن، کادیریش لە سەر بنەمای ڕۆشنبیری و فیکری پەروەردە دەکرێن و ژیانی سیاسی بە تەواوی گەنج دەبێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: