فەرماندەی سوپای سودان: کودەتا نەکراوە و سەرۆک وەزیران لە ماڵەکەی منە

(0) / / ئەفریقیا / عەبدوڵڵا حەمدوک


Oct 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سودان ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی لە سەر کار لادراوی ئەم وڵاتە لە ماڵەکەی ئەودایە و سوپا کودەتای نەکردووە بەڵکوو تەنیا چاکسازیی لە ڕەوتی شۆڕشی سوداندا کردووە.

عەبدولفەتاح بورهان سەبارەت بە چارەنووسی عەبدوڵڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان وتی کە بۆ پاراستنی گیانی سەرۆک وەزیران، ئەو لە ماڵەکەی مندایە و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی دەدات.

فەرماندەی سوپای سودان وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک وەزیران دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و ئێستا بۆ پاراستنی گیانی لە بەرامبەر هەڕەشەکان ئەو بڕیارەمان داوە.

بورهان وتی کە سەرۆک وەزیران پێشتر لە مەترسییەکانی سەر وڵات منی ئاگادار کردبووە .

وتیشی کە پشکخوازییەکان سودانی گەیاندبووە قۆناغی دابەشکردنی سیاسی و هەستمان بەوە دەکرد کە دامەزراوە سەربازییەکان غەدریان لێدەکرێت./.