هاکەرەکان زانیاری سەدان سەربازی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە گرووپێک لە هاکەرەکان زانیاری تەواوی سەدان سەربازیان بڵاو کردووەتە کە ڕەنگە لە لایەن ئێرانەوە بێت.

بە پێی ئەوەی کە میدیاکانی ئیسرائیل باسیان کردووە، زانیاری تایبەت بە سەدان سەربازی ئیسرائیلی، وەک ناو، ناونیشان، پلەی سەربازی، شوێنی سەربازی و ناوی ئەفسەرە باڵاکان لە لایەن گرووپێک لە هاکەرەکانەوە بڵاو بووەتەوە.

ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحەرەنۆت ڕایگەیاندووە کە گرووپەکە خۆیی بە ناوی Moses stafe ناو بردووە و ڕۆژی دووشەممە چەندین وێنەی تایبەتی بەنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیلی بڵاو کردووەتەوە و هۆشداریی داوە کە ئەو وەزیرەی ئیسرائیل لە ژێر چاودێریدایە.

ڕۆژی سێ شەممەش گرووپەکە زانیاری تەواوی فەوجێک لە سەربازەکانی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە تەنانەت ژمارەی مۆبایلی سەربازەکانیشی تێدا بووە./.