دوو حیزبی کوردی: نابینە بەشێک لە حکومەتی عێراق و ئۆپۆزسیۆن دەبین

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Oct 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایانگەیاندووە کە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن.

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کە بە ئامادەبوونی سەلاحەدین بەهائەدین بەڕێوەچوو، یەکگرتووی ئیسلامی بە کۆی دەنگ بەشداریی لە حکومەتی داهاتووی عێراق ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگای ئەندامەکانیەوە لە پەرلەمان درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش ڕایگەیاندووە کە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکات و جوڵانەوەکە هەوڵی بەدەستهێنانی هیچ پۆستێک نادات./.