عامری داوای دادگاییکردنی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / هادی عامری


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوایکردووە کە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆمەتی ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان دادگایی بکرێن.

ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ داواکاری گشتی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بە ئەنجامدانی تاوان لە دژی هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان و هەروەها ساختەکاری و لەبەرچاونەگرتنی یاسای هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کردووە.

عامری ئاماژەی بە 22 خاڵ لە ساختەکاری و پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوە و وێڕای داوای دادگاییکردنی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆن، جەختی لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کردووەتەوە./.