نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مەترسی ڕاستەقینەیە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هێرشەکەی داعش و شەهیدکردنی دوو پێشمەرگە ڕاستییەک دەسەلمێنێت کە داعش هێشتا مەترسی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری سەربەرزی ئەو دووشەهیدەی پێشمەرگەی کرد و ڕایگەیاند کە دوبارەبونەوەی بەردەوام و فراوانبوونی هێرشەکانی تیرۆریستان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە و هەڕەشە لە سەر ئارامی و سەقامگیری دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دەبێت بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان و بە پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا لەناوبردنی تەواویان، ڕوبەڕوی تیرۆریستان ببینەوە./.
تێبينيێك بنێرە: