شارەزایەکی عێراقی: فۆئاد حوسێن پەیامێکی ئەمریکای گەیاندووەتە تاران

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارەزایەکی سیاسی عێراق سەبارەت بە پەیامی دووەم سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ تاران ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە بۆ گەیاندنی پەیامێکی ئەمریکییەکان بە دەسەڵاتدارانی ئێران لە پاش گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە بووە.

عەدنان سراج ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەواوی باسی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیی لە عێراق کردووە.

ناوبراو وتی کە لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی بەوە دەگەین کە ئەوان دەیانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیان بکەنەوە، بەو شێوازەی کە هەر هێرشێکی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای عێراق وەڵام دەدرێتەوە و ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا.

عەدنان سراج ڕایگەیاندووە کە عێراق هەوڵی دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن دەدات و بە فەرمی داوای گەڕانەوەی ئەمریکای بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی کردووە.

وتیشی کە ئارامکردنەوەی کەشی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەرژەوەندی عێراقدایە، لە بەر ئەوەی کە لە گوشارەکانی سەر عێراق بۆ ڕاگرتنی هاوردەی وزە و کارەبا و ئاڵوگۆڕە بانکییەکان لە گەڵ ئێران کەم دەکرێتەوە.

ئەو شارەزا عێراقییە وتی کە سەردانەکەی فۆئاد حوسێن لە پاش گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە بۆ ئاگاداربوونە لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی ئێران بە تایبەت لە پاش بۆردومانەکەی ڕۆژهەڵاتی سوریا کە عێراق بە هاوکاری هەواڵگری ئەمریکا لەو هێرشەدا تۆمەتبار کراوە./.