کوێت 8 کەسی بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی حیزبوڵڵای لوبنان دەستبەسەر کرد
(0) /
ڕۆژنامەی القبس چاپی کوێت ڕایگەیاند کە داواکاری گشتی ئەم وڵاتە بڕیاری دەستبەسەرکردنی 8 کەسی بە تۆمەتی دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان دەرکرد و لە ڕۆژانی داهاتووش بڕیاری دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی دیکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە یەک لە دەستبەسەرکراوەکان برای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوێتە و پاش کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە سەر گەیاندنی بڕێکی زۆر پارە بە حیزبوڵڵای لوبنان دەستبەسەر کراوە.
ئەو کەسانە تۆمەتەکانیان ڕەتکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ماوەی 30 ساڵە لە دەزگایەکی خێرخوازیدا کار دەکەن و هاوکارییەکانیان بۆ منداڵە بێ باوک و دایکەکان گەیشتووەتە لوبنان و وڵاتانی دیکە./.
تێبينيێك بنێرە: