ناوەڕۆکی نامەکەی عەلاوی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / ئایەتوڵڵا سیستانی


Nov 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەیاد عەلاوی نامەیەکی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی ناردووە و داوایکردووە کە دەستبەجێ بۆ پاراستنی ئاشتەوایی ناوخۆیی و ڕێکەوتنی نیشتمانی دەستێوەردان بکات.

سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنی عێراق لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی داوایکردووە کە بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانەی ئێستا دەستێوەردانی هەبێت.

لەیلی عەبدولەتیف وتەبێژی بەرەی نیشتمانیی مەدەنی عێراق وتی کە عەلاوی لە نامەکەیدا بۆ مەرجەعیەت جەختیکردووەتەوە کە عێراق لە ئێستادا بە هۆی کێشە و ناکۆکییەکانەوە تووشی دۆخێکی خەراپ بووە و ئەمەش هەڕەشەیە لە سەر عێراق بە گشتی.

عەلاوی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لەم هەلومەرجەدا ناکۆکی و شکست و لێکترازان نەک تەنیا هێزە سیاسییەکانی شێعە، بەڵکوو هێزی کوردی و سوننەکانیشی گرتووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوایکردووە کە ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی و ڕێکەوتنی نیشتمانی بەپەلە دەستێوەردانی هەبێت./.