پارتی: گرووپێک لە خەڵک بۆ داوای لێبوردن دەبەینە نەجەف

(0) / / كوردستان / ئایەتوڵڵا سیستانی


Mar 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە گرووپێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی نەجەف دەکات تا لە سەر سووکایەتییەکەی نایف کوردستانی بە پێگەی مەرجەعیەت، داوای لێبوردن لە ئایەتوڵڵا سیستانی بکات.

عیماد باجەڵان وتی: سەردانی گرووپێک لە خەڵکی کوردستان بۆ نەجەف و داوای لێبوردن لە ئایەتوڵڵا سیستانی ڕێکدەخەین.

ناوبراو مەرجەعیەتی بە هێڵی سور ناو برد و وتی کە هیچ کات فەتواکەی ئایەتوڵڵا حەکیم لەبیر ناکەین کە دژایەتیکردنی کوردی حەرام کرد و هەروەها فەتواکەی جیهادی ئایەتوڵڵا سیستانیش و ئەمەش وایکردووە کە مەرجەعیەت لای کوردانەوە ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی هەبێت./.