مێرکل لە سەر کۆچبەران داوایەک لە سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئەنگێلا مێرکل


Nov 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، داوایکردووە کە گوشار بخاتە سەر بیلاڕووس بۆ ئەوەی کە کێشەی کۆچبەرانی سەر سنوری پۆڵۆنیا چارەسەر بکات.

ئەنگێلا مێرکل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە کۆچبەران لە ململانێیەکی سیاسیدا بەکار هێنراون.

وتیشی کە بە تەلەفوون قسەم لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کردووە و داوام لێکردووە کە لە ڕێگای سەرۆک کۆماری بیلاڕووسەوە کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکات، ئەوان کراونەتە سیاسەتێکی نامرۆڤانە و پێویستە شتێک لە دژی ئەمە بکرێت./.