ئەمریکا هەڵوێستێکی نوێی بەرامبەر بە عێراق ڕاگەیاند

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Nov 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر عێراق داوای بەردەوامی هاوکاری هێزەکانی ئەم وڵاتە بکات، واشنتن بۆ هەر هاوکارییەک ئامادەیە.

دانا سترۆڵ یاریدەدەری جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە ئەرک و ڕاسپاردەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە و ئەگەر عێراق خوازیاری بەردەوامی هاوکارییەکان بێت ئێمە ئامادەین.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ناکۆکییە سیاسییەکانی پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق و کاریگەریی لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە وتی کە گرنگترین بابەت ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕووی تەکنیکییەوە تەندرووست بەڕێوە چووە و ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسی و دیمۆکراسی لەم وڵاتەدا کردووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە سوریاش وتی کە تا حکومەتی بەشار ئەسەد گۆڕانکاری لە سیاسەت و هەڵسووکەوتیدا نەکات، واشنتن پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە نییە./.