نوری مالیکی شێوازی حکومەتی داهاتووی عێراقی دیاری کرد

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Nov 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە مەرجەعیەتی باڵا هیچ کات ئیرادەی خۆی بە سەر لایەنەکاندا ناسەپێنێت بەڵکوو بەردەوام وەک لایەنگر و هاندەر هەڵسووکەوتی کردووە.

نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی بی بی سی عەرەبی، وتی کە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکەی وایکردووە کە هەلومەرجی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بە پێی زۆرینەی سیاسی دابین نەکرێت و دەبێت بیر لە ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆ پێکهێنانی حکومەت بە بەشداری سەرجەم لایەنەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکان بکرێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەگەر بیر لە پێکهێنانی حکومەتێک بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکانی بکرێتەوە ئێمەش بەشدار دەبین.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە میدیاکاندا باس دەکرێت، خۆیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید نەکردووە.

مالیکی وتی: هیچ لایەنێک ناتوانێت زۆرینەی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت دابین بکات، شێعەکان لە ئەگەری ڕێکەوتن 180 کورسییان هەیە بەڵام لە بەر نەبوونی کۆدەنگی و ڕێکەوتن دەبێت هەوڵی ڕەزامەندی لایەنەکانی دیکەش بدەین.

ناوبراو وتی: سەرجەم لایەنەکان دەڵێن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕووداوێک هەبووە و دەنگی زۆربەی لایەنەکان تووشی گۆڕانکاری بەرچاو بووە، ئەوەش ڕوویداوە کەمتەرخەمی و لاوازیی کۆمیسیۆن یان دەستێوەردانی لایەنی دەرەکییە و خۆپێشاندەران بەڵگەیان لە سەر ئەمە هەیە./.