لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سەلام چی گوزەرا؟
(0) /
سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی سیاسی و ئەمنی و هەروەها پرسە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە بەشداری هەر یەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بەڕێوەچوو، جەخت لە سەر گرنگی پاراستن و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ئاشتەوایی ناوخۆیی و یەکڕیزی و دانوستان و لێکتێگەیشتن و بەهێزکردنی پرۆسەی دیمۆکراسی و پابەندبوون بە چوارچێوە یاساییەکان لە پێناو مسۆگەربوونی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی ئەوان کرایەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر پێویستی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی یاسا و پاراستنی بێلایەنی لە تاوتوێکردنی سکاڵاکان کرایەوە.
بەشداربووان لەو کۆبوونەوەدا هەروەها تاوتوێی پرۆژەیەکیان کردووە کە بڕیارە بدرێتە لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی ئێستا و ڕێگا بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: