فۆئاد حوسێن: عێراقییەکان لە سەدا 2 ی کۆمەڵگای سوید پێک دێنن
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا سویدییەکەی وتی کە عێراقییەکان لە سەدا 2 ی کۆمەڵگای ئەو وڵاتە پێک دێنن و چالاکی بەرچاوی ئابوری و بازرگانی و کۆمەڵایەتیشیان هەیە.
فۆئاد حوسێن وتی کە پەیوەندییەکانی عێراق و سوید تەنیا بواری سیاسی لە خۆ ناگرێت بەڵکوو ڕەهەندی ئابوری و بازرگانی و کۆمەڵایەتیشی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق و سوید یادداشتێکی لێک تێگەیشتنی هاوبەشیان لە بواری پەنابەراندا واژۆ کردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە سوید لە شەڕی داعش پاڵپشتی لە وڵاتی ئێمە کردووە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەو وڵاتەش لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕۆڵی گرنگیان هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: