وردەکاری چۆنیەتی چاوپێکەوتنەکەی فۆئاد حوسێن و کەناڵە ئیسرائیلییەکە

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەحرەین چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی هەبووە کە کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆی ئەم وڵاتەدا بە دوای خۆیدا هێناوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە ئەو پەیامنێرانە خۆیان بە پەیامنێری کەناڵی وڵاتێکی دیکە ناساندووە و چاوپێکەوتنەکەیان لە گەڵ فۆئاد حوسێن کردووە.

سەرچاوەیەکی دیکەی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیلییەکان بە ئەنقەست فێڵیان لە تیمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە و چاوپێکەوتنەکە لە سەر داوای چەند پەیامنێرێک بووە کە کاریان بۆ ئەو کەناڵە ئیسرائیلییە نەکردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دواتر ئەو پەیامنێرانەی کە چاوپێکەوتنەکەیان لە گەڵ فۆئاس حوسێن کرد خۆیان وەک پەیامنێری کەناڵی فرانس 24 ناساند.

چاوپێکەوتنەکەش لە کەناڵی ئای 24 ی ئیسرائیل بڵاو کرایەوە و پاشان ئاشکرا بوو کە ئەو پەیامنێرانە هیچ کات کاریان بۆ کەناڵی فرانس 24 نەکردووە و لە ڕاستیدا پەیامنێری کەناڵە ئیسرائیلییەکە بوون./.