خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: هیچ حیزب و کەسێک خۆی نەکاتە پاڵەوانی گۆڕەپانی خۆپێشاندانەکان

(0) / / كوردستان / زانکۆی سلێمانی


Nov 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە پەیامێکدا هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی توندووتیژی بەرامبەریان و جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە ئێستادا خۆپێشاندان بۆ دەرماڵە نییە بەڵکوو بۆ گەڕانەوەی شکۆیە بۆ خوێندکاران.

لە ڕاگەێندراوێکی خوێندکارانی سلێمانیدا هاتووە کە خۆپێشاندانەکان نە ڕێکخەرێکی هەیە و نە نوێنەرێک و هەموومان ڕێکخەر و نوێنەرین، هەر بۆیە قبووڵمان نییە هیچ حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەک خۆی بکاتە پاڵەوانی ئەم گۆڕەپانە.

خوێندکارانی سلێمانی باسی ئەوەشیان کردووە کە ناڕەزایەتییەکانی ئەوان بۆ دەرماڵە نییە و دەرماڵە دوایین شتە کە داوای دەکەن، بەڵکوو بۆ گەڕانەوەی شکۆیە بۆ زانکۆ و خوێندکاری زانکۆ، وامان لێهاتووە کە بە شەرمەوە بڵێین خوێندکاری زانکۆین، لە بەر ئەوەی کە ڕۆڵی زانکۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە تەواوی لاواز بووە.

ئەوان ڕایانگەیاندووە کە دەبێت حیزب زانکۆ چۆڵ بکات و ئەم بارەگایە سەر لە نوێ بونیاد بنرێتەوە./.