مەلا بەختیار چۆن باسی چاوپێکەوتنەکەی خۆی و وەزیری دەرەوەی سوید دەکات؟

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Nov 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژی سێ شەممە 23 ی تشرینی دووەمی 2021، چاوپێکەوتنی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەوەی کە لە پەیجی مەلا بەختیاردا بڵاو بووەتەوە، لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە دۆخی عێراق، بە تایبەت لە پاش هەڵبژاردنەکان، سیاسەتی حیزبەکان، پەیوەندی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها کێشەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان کراوە و بیر و ڕایان لە سەر ئاڵوگۆڕ کراوە.

هەروەها ئان لیندی لە تویتێکدا مەلا بەختیاری بە هاوڕێیەکی دێرین ناو بردووە و خۆشحاڵی خۆیی بە بینینی دەربڕیوە.

مەلا بەختیاریش ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سوید بە ڕزگارکردنی لەو ژەهرخواردنە باس کراوە، دەربڕیوە و هیوای خواستووە کە تاوانی لەو شێوەی دووبارە نەکرێتەوە./.