پەیامێک لە مامۆستایانی ئائینییەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان
(0) /
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئائینی پەیامێکیان ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان کرد.
ئەوان لە پەیامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە نیشتمانی کارەکەتان بەرپرسیاریەتییە لە ڕۆژی دوایی، لە دونیاش پشتگیری زاڵم و ستەمکار نەکەن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مامۆستایانی ئائینیدا هاتووە کە ئاگاداری ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانین، ئاماژەی زۆر ترسناک لە سەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەکەمان هەیە، قات و قوڕی و نەبوونی مووچە و کۆمەڵە گرفتێکی دیکە وەک نەبوونی خزمەتگوزارییەکان ڕووی لە خەڵک و جەماوەر کردووە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە خەڵک بێتاقەت و بێزار بوون و ئەمەش هۆکاری کۆچکردنی گەنجانە و مردنیان لە سەر سنور و بەحرەکان.
ئەو مامۆستایانە داواکاری خوێندکارانیان بە ڕاست و ڕەوا ناو بردووە و داوایان لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش کردووە کە داواکارییەکانی ئەوان جێبەجێ بکەن، بەر لەوەی کە دۆخەکە تێک بچێت./.
تێبينيێك بنێرە: