میدیای یەکێتی هۆکاری کوژرانی موراد کانی کوردەیی ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / موراد کانی کوردەیی


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایانگەیاند کە موراد کانی کوردەیی لە میانەی ڕوبەڕوبونەوەی لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

میدیاکانی ئەمنی پشت بە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو موراد کانی کوردەیی، لە پاش ئەوەی کە هەوڵی جێبەجێکردنی یاسا دراوە، ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار کراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و موراد کانی کوردەیی کوژراوە./.