ئاگرەکەی پەرلەمانی کوردستان چۆن ڕوویدا؟

(0) / / كوردستان / پەرلەمانی کوردستان


Dec 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بینای پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕاگیرا.

ئەو ئاگرەی کە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ڕاگرت، لە کۆگایەک کەوتووەتەوە و بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووە کە چەند تەختەیەک لەو کۆگایەدا هەبووە.

کۆگاکەش لە تەنیشت کافتریای پەرلەمانەوە بووە و توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و هیچ کەسێکیش زیانی بەر نەکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە دەوترێت کە ئاگرەکە بە هۆی لێبوونەوەی سۆندەی غازی ناو چێشتخانەی پەرلەمانەوە بووە./.