وتەبێژی یەکێتی بۆ پارتی: مافی خۆمانە

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە وەرگرتنەوەی دوو کورسییەکەی پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای ئەم حیزبە و هاوپەیمانی کوردستانە و لە سەر سکاڵاکانیش بەردەوام دەبن.

ئەمین بابا شێخ لە وەڵامی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا وتی کە ئەو دوو کورسییە بە تانە و ڕێکاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی، بە واتای ئەوەی کە ئەو پێشێلکارییە بە ڕێکاری یاسایی ڕاستکراوەتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ بە دەستهێنانەوەی مافی سێ کورسی کاندیدەکانی دیکەی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەکانی یەکی هەولێر، سێ و چواری نەینەوا بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی یەکێتی سەرۆک کۆماری عێراقی بە پارێزەری دەستوور ناو بردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرهەم ساڵح دەستێوەردانی لە کاروباری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا نەبووە./.