ژمارەی ئەو پێشمەرگانە ئاشکرا بوو کە لە شەڕەکەی قەرەچووخ شەهید بوون
(0) /
ژمارەیەک پێشمەرگە بە هۆی کەوتنە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە شەهید کران.
لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕێگری لە دەربازبوونی تیرۆریستانی داعش کە هێرشیان کردبووە سەر گوندی خدرجیجە، ژمارەیەک پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی داعشەوە و هەموویان شەهید بوون.
ڕووداوەکە لە گوندی نازی کەند بووە و تێیدا حەوت پێشمەرگە شەهید بوون. هاوکات شەوی پێنج شەممە لە گوندی خدرجیجە بە هۆی هێرشەکانی داعشەوە سێ برا لە یەک خێزان شەهید بوون و بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی گواستنەوەی برینداران، پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا./.
تێبينيێك بنێرە: